زیاتر لە 44 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پاڵاوتووە
بزانه كێ زۆرترین چانسی هه‌یه ببێته سه‌رۆك كۆمار؟

K24 - سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، تا ئێوارەی دوێنێ ژمارەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتووەتە 44 کەس و چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ زیاتر ببێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لیژنەیەکی تایبەتمەند وردبینی لە ژیاننامەی کاندیدەکان دەکات، هەروەها دواتر لیژنەی لێپرسینەوە و دادپەروەری وردبینی بۆ ناوەکان دەکەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای پێداچوونەوە و وردبینی کردن، پاشان ژمارە و ناوی کاندیدەکان رادەگەیەنرێت بەپێی ئەو مەرجانەی له دەستوور دیاركراون.
پۆستی سەرۆک کۆمار یەکێکە لە 3 پۆستە سیادییەکەی عێراق و بەپێی عورفی سیاسیی و ئەو رێكکەوتنە نەنووسراوەی لەنێوان لایەنەکان هەیە پشکی کوردە.
لەناو کورد تا ئێستا هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و هۆشیار زێباری و حاکم رزگار و خالید شێخ سدیق و لەتیف رەشید خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، به گوێره‌ی پێكهاته‌ی ئێستای ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجامی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرترین چانسی هه‌یه و شیكه‌ره‌وه سیاسی و یاساییه‌كانیش به روونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆ چوار ساڵی داهاتوو سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌رده‌وام بێت.
بەپێی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2012 دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی له ماوەی سێ رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە.
بەپێی دەستوور پێویستە لەماوەی 15 رۆژدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت بە دەنگی دوو لەسه‌ر سێی ئەندامانی پەرلەمان یان ئەگەر هیچکام لە پاڵێوراوەکان دەنگی پێویستیان نەهێنا، ئەوا لە گەڕی دووەمدا ئەو کەسەی زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە سەرۆک کۆمار.