دادگای فیدراڵی بەشێوەیەکی کاتی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی راگرت

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلهمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیران.
دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خهشان، بڕیاریدا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێن.
بە گوێرەی راگەیندراوەکەی دادگای فیدراڵی، کە تەواوی ئهندامه سهرهكییهكانی واژۆیان لهسهر کردووە، بە فەرمانی دادگای فیدراڵی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێن، ئەمەش بەهۆی سکاڵایەکی هەردوو پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خهشان، کە باس لەوە دەکەن لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا پێشلکاری یاسایی و دەستووری روویداوە.


