له‌م شوێنانه پشوو راگه‌یه‌ندرا
هۆكاره‌كه‌ی شه‌پۆلی به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه

K24- سلێمانی:
په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سلێمانی بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، سبەینێ دووشەممەی کردە پشوو بۆ باخچەی ساوایان و بازنەى یەك (پۆلی 1و 2و 3)ی بنەڕەتی.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2022، هەر دوو پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی لە دوو راگەیەنراوی جیاوازدا بڵاویانكردەوە، ''بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دووشەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە (پۆلەكانی یەك و دوو و سێ) دەگرێتەوە، دەکرێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی رانیە رایگه‌یاند، بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و ھاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرما بۆ سنوورەکەیان، بەڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین و له‌پێناو سەلامەتی گیان و تەندروستیی فێرخوازان و مامۆستایان بڕیاریاندا کە:
1- راگرتنی دەوام لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان لە سنووری پەروەردەی رانیە.
2- راگرتنی دەوام لە بازنەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی رانیە.
دەربارەی تاقیکردنەوەکان:
سبەی لە تەواوی سنوری پەروەردەی رانیە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم بەپێی خشتەی ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت و دوا نا‌خرێت، بەڵام پەروەردەی رانیە قوتابخانەکانی ناو گوندەکان سەرپشك دەکات لە دواخستنی تاقیکردنەوەکان لەئەگەری گۆڕانی کەشوھەوا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش شه‌پۆله‌كه تا شه‌وی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش زیاتر داده‌به‌زن.
H.B