وه‌زیری به‌رگری عێراق: به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕمان له دژی داعش كردووه‌ته‌وه
باكوری تكریت و باشوری موسڵ ده‌گرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری عێراق "خالید عوبه‌یدی" ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانی عێراقی ئاماده‌كاریان بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی باكوری تكریت و باشوری موسڵ كردووه.
وه‌زیری به‌رگری عێرق له سامه‌ڕا وه قسه‌ی له‌باره‌ی پلانی سوپاكه‌ی كرد و گوتی،بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی باكوری تكریت و باشوری موسڵ ده‌ست به ئاماده‌كاری كراوه تا ئه‌و ناوچانه له ده‌ست چه‌كداره‌كانی داعش بسه‌نرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ڕۆخی دیجله له قه‌زای مه‌خمور به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆنترۆڵ كراوه و هیزه‌كانی عێراق ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌ڕیوه ده‌به‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هیزه‌كانی عێراق به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له باكوری تكریت له دژی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له قه‌زای فه‌لوجه،عوبه‌یدی باسی له ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی هێزه‌كانیان كرد و ڕایگه‌یاند" بوونی خه‌ڵكی سڤیل له‌ناو قه‌زاكه‌دا ڕێگری سه‌ره‌كی كۆنترۆڵكرنی ناوه‌ندی قه‌زاكه‌یه و ئێستا ته‌نها ئه‌و كێشه‌مان هه‌یه له چونه ناو قه‌زاكه.
ئه‌م قسانه‌ی عوبه‌یدی له‌كاتێكدایه له به‌یانی زووی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی فیرقی 15 ی سوپای عێراق كه له سێ لیوا پێكهاتوون، به‌هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان،له میحوه‌ری مه‌خموره‌وه به ئاراسته‌ی گوندی حاجی عه‌لی هێرشیان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا دوو گوندیان له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆنترۆڵكردووه.