لە بەغدا وێنەی خومەینی لەسەر چەند بارەگایەك دەھێنرێتە خوارەوە

K24 - ھەولێر
چەند میدیایەکی عێراقی باسیان لە هێنانە خوارەوە و دڕاندنی وێنەی هەریەک لە خومەینی و خامەنەیی دەکەن، لەسەر بارەگای چەند لایەنێکی سیاسی لە ناوچەی سەدر لە بەغدا.
پێشتریش، خۆپیشاندەرانی نەجەف و کەربەلا و چەند شارێکی دیکەی عێراق هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حزبی دەعوە و رێکخراوی بەدر کە بە دوو هاوپەیمانی ئێرانیان ناودەبەن.
لەبەرامبەریشدا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە وەک خۆی دەڵێ بۆ خوداپەرستی لە شاری قومی ئێرانە، داوای کرد، بارەگا حزبییەکان و نەجەف نەکرێنە ئامانجی خۆپیشاندانەکان، گوتیشی: ئەوانەی وێنەی سەرکردەکانی شیعەی ئێرانیان دڕاند، لایەنگرانی سەدامن.