فه‌لوجه بۆ هێزه عێراقییه‌كان بۆته بوسه‌یه‌كی پڕ له بینا و تۆنێلی بۆمبه‌كراو
فه‌لوجه سیمبۆلی عێراقییه‌كانه بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی له ئۆپه‌راسیۆنی رۆزگاركردنی فه‌لوجه به پشتیگریی هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تووشی بینا و تۆنێلی بۆمبه‌كراو بوونه، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانیانداوه.
ئه‌ندامێكی تیمی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب له كاتی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی دانراوی داعش گیانی له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوونه.
تیمێكی تر هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی تازه رزگاركراو له باشووری فه‌لوجه ده‌دات، كه پاش تێپه‌ربوونی چه‌ند كاتژمێرێك دوو له ئه‌ندامانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو بریندار ده‌بن.
كۆلۆنێل ئه‌ركان فازل به‌رپرسی هێزه‌كانی تایبه‌ت رایگه‌یاند پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب یه‌كێ له خراپترین كاره له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. تیمه‌كانی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه راهێنانیان پێكراوه. هه‌روه‌ها وتی ته‌نیا له به‌یانی رۆژی هه‌ینی، تیمه‌كانی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب تووشی 25 بۆمبی دانراو بوونه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست باس له بوونی داعش بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ له فه‌لوجه ده‌كات كه بۆ خۆی له‌ناو شاره‌كه سه‌نگه‌ری لێداوه. هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی عێراق سێ كیلۆمه‌تر نزیكی سه‌نته‌ری شاره‌كه بوونه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی بینا و تۆنێلی بۆمبه‌كراوی داعش و بۆمبه چیندراوه‌كانی سه‌ر رێگه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی و فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی عێراق چاره‌نووسسازه و به ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاربوون له گوشاری شه‌قام ده‌زانرێت كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌لوجه به هۆی ئه‌وه‌ی كه 50 كیلۆمه‌ترێك له به‌غداوه دووره، به نیگه‌رانییه‌كی ئه‌منی ده‌ژمێردرێت.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه به رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه كه‌س پێشبینی نه‌ده‌كرد شه‌ڕی فه‌لوجه ئاسان بێت، كه یه‌كه‌م شاره دژی سوپای ئه‌مریكا شه‌ڕی كرد و بووه سیمبۆلێكی گه‌وره.
نزیكه‌ی 100 سه‌ربازی ئه‌مریكا له شه‌ری فه‌لوجه له ساڵی 2014 كوژراون، كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته به‌رده‌وامبوو و به یه‌كێ له خوێناوی‌ترین شه‌ری ئه‌مریكا له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.