ژماره‌یه‌ك ته‌رمی قوربانیانی ده‌ستی قاچاغچی له ئاوه‌كانی یۆنان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
"ئه‌و ته‌رمانه‌ی ناسێنراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر راسپیارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی ئه‌و قوربانییانه‌ی بازرگانییان پێوه‌كراوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ هه‌ینی (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) شاندێکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەسینا سەردانی وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی کۆماری یۆنانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەنووسی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تاوتوێ کرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رێكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كان كرا، كه له سه‌ر راسپارده و ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، (9) له‌و ته‌رمانه‌ی ناسێنراونه‌ته‌وه، بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
