هەفتەی داهاتوو واشنتن بە نوسراوێک وەڵامی مۆسكۆ دەداتەوە
واشنتن پێشبینی ئەوەی نەکردبوو پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کۆبونەوەکان بێتەدی"

K24- هه‌ولێر:
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ژنێف كۆبوونەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راشکاوانە دژایەتی واشنتنی بۆ هەر هەوڵێک کە ببێتە هۆی سەرپێچیکردن لە سەروەری خاک و خەڵكی ئۆکرانیا، بە لاڤرۆڤی راگەیاند، داواشی لە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا کرد بیسەلمێنێت لێدوانەکانی له‌باره‌ی داگیرکاری ئۆکرانیا جددی نییە.
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، واشنتن پێشبینی ئەوەی نەکردبوو پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کۆبونەوەکان بێتەدی، بەڵام لەو بڕوایەدام ئێمە لەسەر رێگایەکی روونداین لە روانگەی تێگەیشتن لە نیگەرانییەکان و هەڵوێسەکانی یەکتر.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هەفتەی داهاتوو بە نوسراوێک وەڵامی رووسیا دەداتەوە، بەڵام وەک وەڵامێکی راستەوخۆ وەسفی نەکرد بۆ ئەو پێشنیارە ئەمنیانەی کە مانگی ڕابردوو لە لایەن مۆسکۆوە پێشکەش کران.
وەزیری دەرەوەی رووسیا هیوای خواست ئەمەریکا وەڵامێکی تۆکمەی بۆ نیگەرانییەکانی رووسیا پێبێت.
رووسیا به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، جیهان چاودێری داگیركردنی كییف له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ده‌كات، ته‌واوی سه‌ركرده جیهانییه‌كان ئامۆژگاری پووتن ده‌كه‌ن ئه‌و كاره نه‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هەر جوڵەیەکی سه‌ربازی رووسیا بۆ ناو ئۆکرانیا وەکو داگیرکردن ئەژماردەکرێت.
بایدن راشیگه‌یاند، داگیرکردنی ئۆکرانیا دەبێتە هۆی ئەوەی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه رووسیا رووبەڕووی وەڵامێکی تووند ببێتەوە، لە رووی ئابووریشەوە، وەکو ئەوەی چۆن بە وردەکارییەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا باسمان لێوە کردووە و بە روونیش بە ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا گووتراوە.