لەم ناوچەیەی هەرێم دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی سەرماوە دوو رۆژ کرایە پشوو

قەزای پێنجوێن
قەزای پێنجوێن

K24 - هەولێر:

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە قەزای پێنجوێن، دوو رۆژ کرایە پشوو.

زاناڕەحمان ڕەحیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما  و بوونی ئاستەنگی  هاتوچۆ لەسنوری قەزای پێنجوێن دا بڕیارماندا رۆژانی (یەک شەممە و دووشەممە) رێکەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک  وناڵپارێز.

لە ماوەی رابردوودا لە قەزای پێنجوێن، نزمترین پلەی گەرما تۆمار کرا کە 24 پلە ژێر سفری سیلیزی بووە.

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24tv (@kurdistan24tv.official)

Fly Erbil Advertisment