ئه‌بیدال بۆ بڕیاردان له نێوان ریال و بارسا ئامۆژگاری پۆگبا ده‌كات
ئیریك ئه‌بیدال، به‌رگریكاری فره‌نسی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ئامۆژگاری پۆگبای هاونیشتیمانی ده‌كات.
ئه‌بیدال له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادینا كۆپی ئیسپانیا، له باره‌ی پۆگباوه ده‌ڵێت: به‌راستی من نازانم خه‌ونی پۆگبا كام یانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من ده‌یزانم بارسێلۆنا باشترین یانه و گونجاوترین یانه‌ی جیهانه بۆ هه‌ر یاریزانێك.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری چوونی نێیماریش بۆ پاریس سانجێرمان، ئه‌بیدال ده‌ڵێت: مه‌حاڵه ئه‌وه ڕووبدات، چونكه نێیمار بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ونه‌كانی بگات ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا باشترین یانه‌ی جیهان بمێنێته‌وه.
له باره‌ی رۆیشتنی ماسكیرانۆش، ئه‌بیدال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینایه پێویسته وه‌ك پاڵه‌وانێكی گه‌وره ڕێزی لێ بگیردرێت، چونكه ئه‌و خزمه‌تێكی زۆری بارسای گرتووه و پێویست رێز له بریاره‌كانیشی بنرێت.
ئیریك ئه‌بیدالی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ یاریی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه، له هاوینی 2014 بۆ یانه‌ی مۆناكۆ گواسترایه‌وه، له ماوه‌كانی رابردوویش كاتێك له بارسا یاریی ده‌كرد تووشی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بووه‌وه، به‌ڵام دواتر باری ته‌ندروستی جێگیر بووه‌وه.