كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى رێكخراوێكى شاراوه جيهان رووبه‌ڕووى چه‌ندين پرسيار ده‌كاته‌وه
گومانده‌كرێت ئه‌و يانه‌يه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و حكومه‌ته نهێنييه بكات، كه ده‌وترێت جيهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه پڕ نهێنييه‌كه‌ى يانه‌ى بيڵدربيگى له شارى دريسدنى ئه‌ڵمانيا كۆتايى پێهات و كۆبوونه‌وه‌كه پرسيارى زۆرى له‌دواى خۆى به‌جێهێشتووه، به‌و پێيه‌ى گومانده‌كرێت ئه‌و يانه‌يه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و حكومه‌ته نهێنييه بكات، كه ده‌وترێت جيهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانيى بڵاويكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مساڵدا ره‌نگه باسى سياسه‌تى ئه‌وروپا له باره‌ى په‌نابه‌ران و پرسى سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مريكا كرابێت.
ئه‌م يانه يان گرووپه، خۆى له كۆنگره‌يه‌كى ساڵانه‌ى نا ره‌سميدا ده‌بينێته‌وه، كه نزيكه‌ى 100 تا 150 كه‌سايه‌تى هه‌ره كاريگه‌ر له ئاستى جيهاندا و له سه‌رجه‌م بواره‌كانى سياسه‌ت، ئابوورى، بانك و سه‌ربازى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترين پرسه‌كانى جيهان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و كۆنگره‌يه‌دا تۆماركردنى تێبينى و نووسينه‌وه‌ى بابهتهكان قه‌ده‌غه‌يه. رێگه به ئاماده‌بوونى هيچ كه‌ناڵێكى ميديايى نادرێت. ئاماده‌بووان به تايبه‌تى بانگهێشت ده‌كرێن و به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆيان نييه هيچ شتێك له باره‌ى ئه‌و كۆنگرهيهوه بدركێنن.
ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى 64ى ساڵانه‌ى ئه‌و يانه‌يه له ميوانخانه‌ى كهمبنسكى له شارى درسدن له 9 تا 12ى حوزه‌يران به‌ڕێوه چوو.
ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كه‌ن سه‌رۆكى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى كريستين لاگارد، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێنرى كسنجه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا دێڤيد پێترايۆس، فه‌رمانده‌ى پێشووى ناتۆ له ئه‌وروپا فيليپ بيردلاف، سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگرى بريتانيا جۆن سويرز. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ پاشاى هۆڵه‌ندا وليام ئهليكسهندهريش به‌شداريى كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يل، تێچووى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مساڵ 28 مليۆن دۆلار بووه و به‌شێكى ئه‌و تێچووه بۆ بودجه‌ى پاراستنى هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌رخانكراوه.
له ساڵانى رابردوودا، رۆژنامه‌وانى ئه‌مريكايى ئه‌لێكس جۆنس، كه بڕواى وابوو ئه‌و گرووپه به نهێنى كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر جيهان هه‌يه، به مكهبهرهيهكى هاوارى كرد، ده‌زانين ئێوه ره‌حم ناكه‌ن، ده‌شزانين ئێوه سه‌رچاوه‌ى خراپهكاريين، به‌ڵام رێزى ئه‌و هێزه تاريكهتان ده‌گرين.

