ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی فلۆریدا 100 كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانییانی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری ئۆرلاندۆ بۆ 50 كوژراو و 53 بریندار به‌رزبووه‌وه.
پۆلیسی شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا، وێڕای ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه، كه به‌ناوی عومه‌ر مه‌تین-ه و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانییه، دوایین ئاماری قوربانییانیشی خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌قه‌كردن له‌ناو یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌ییه‌كانی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا، كه تایبه‌ت بووه به هاوره‌گه‌زبازان، 50 كه‌س كوژراون و 53ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ته‌قه‌كه‌ره ژماره‌یه‌ك كه‌سی به بارمته‌گرتبوو، دوای پێكدادنێكی چه‌كداری له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.