سوپا يه‌كه‌م رێڕه‌وى ئارامى بۆ ده‌ربازبوونى مه‌ده‌نييه‌كانى فه‌لوجه كرده‌وه
سوپاى عێراق يه‌كه‌م رێڕه‌وى ئارامى بۆ رزگاركردنى دانيشتوانى فه‌لوجه دابينكرد.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق يه‌كه‌م رێڕه‌وى ئارامى بۆ رزگاركردنى دانيشتوانى فه‌لوجه دابينكرد.
ريكخراوێكى خێرخوازى نه‌رويجى له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، له رۆژى يه‌كه‌مى كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێڕه‌وه‌دا هه‌زاران كه‌س توانيويانه رزگاريان ببێت.
به هۆى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فه‌لوجه‌وه، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ژيان و سه‌لامه‌تى 90 هه‌زار دانيشتووى گيرخواردووى شاره‌كه ده‌ربڕى.
عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هاوبه‌شى ئۆپراسيۆنى فه‌لوجه رايگه‌ياند، رێڕه‌وه‌كه له رۆژى شه‌ممه‌وه كراوه‌ته‌وه و له باشوورى خۆرئاواى فه‌لوجه‌وه درێژ بووه‌ته‌وه.