ڤیدیۆ.. بە ئۆتۆمبێل لە پیاوێك دەدەن و دزیشی لێدەکەن

بە ئۆتۆمبێل دەیشێلن و دزیشی لێدەکەن

ئۆتۆمبێلێک بە ئەنقەست لە پیاوێك دەدات
ئۆتۆمبێلێک بە ئەنقەست لە پیاوێك دەدات

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2022، داواکاری گشتی سعودیە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەس دەرکرد کە بە ئۆتۆمبێل لە پیاوێکیان داوە و دزییان لێکردووە.

بە گوێرەی میدیا سعودییەکان، بە فەرمانی داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هەموو ئەوانەی لە تاوانەکە تێوەگلاون فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکی تایبەت لە پیاوەکە دەدات و چەند مەترێک فڕێی دەداتە دواوە، دواتر شۆفێرەکە و کەسێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلەکە دێنە خوارەوە و پەلاماری دەدەن و دزی لێدەکەن.  

H.H