لايه‌نێكى مه‌سيحيى: فه‌تواى مه‌رجه‌عيه‌ت پيلانى دابه‌شكردنى عێراقى شكستپێهێنا
كوتله‌ى رافيدهينى مه‌سيحييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، فه‌تواى مه‌رجه‌عيه‌تى باڵا بۆ جيهاد له دژى بانده تيرۆريستييه‌كانى داعش بووه‌ته هۆى شكستپێهێنانى پيلانى دابه‌شكردنى عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ى رافيدهينى مه‌سيحييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، فه‌تواى مه‌رجه‌عيه‌تى باڵا بۆ جيهاد له دژى بانده تيرۆريستييه‌كانى داعش بووه‌ته هۆى شكستپێهێنانى پيلانى دابه‌شكردنى عێراق.
سه‌رۆكى كوتله‌ى رافيده‌ين، يونادهم يوسف كه‌نا، گوتى: هۆكارى شكستهێنانى پيلانى دابه‌شكردنى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌تواى مه‌رجه‌عييه‌ت ئه‌گه‌ر نا عێراق له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شا و پرۆسه‌ى سياسى كۆتايى پێده‌هات.
هه‌روه‌ها گوتى: فه‌توا مه‌رجه‌عيه‌ت رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له پاراستنى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌تواى مه‌رجه‌عيه‌ت دامه‌زراوه و كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پاراستنى شاره‌كان و شوێنه پيرۆزه‌كان هه‌بووه.
سبه‌ى دووه‌م ساڵڕۆژى ده‌ركردنى فه‌تواى مهرجهعييهته له باره‌ى دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه، كه له 13ى حوزه‌يرانى 2014 له ژێر ناوى جيهادى خۆبه‌خشانه رايگه‌ياندبوو.