له به‌ریتانیاوه به‌پێ به‌ره‌و مه‌ككه به‌ڕێكه‌وتووه
زیاتر له 5 مانگه به‌ڕێكه‌وتووه و ئامانجیه‌تی بۆ مانگی ته‌ممووزی داهاتوو بگاته شاری مه‌ككه
K24- هه‌ولێر:
ئاده‌م محه‌مه‌د، كه‌سێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه و دانیشتووی به‌ریتانیایه، له 1ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی رابردوو له به‌ریتانیا به پیاده به‌ڕێكه‌وتووه و ئێستا گه‌یشتووه‌ته شاری ئیتانبوڵی توركیا، به‌و ئامانجه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بگاته شاری مه‌ككه له عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
ئاده‌م محه‌مه‌د له گه‌شته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه و عاره‌بانه‌یه‌كی سێ تایه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا لێده‌خوڕێت و سه‌گێكیش كه له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی له سربیا دۆزیوه‌ته‌وه، یاوه‌ری ده‌كات.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه به شاره‌كانی ئیستانبوڵ، ئزمیر، یلوفا، بۆرسا، ئاسكی شه‌هیر، بۆردۆر، ئه‌نتاڵیا، مێرسین و هاتای توركیادا تێپه‌ڕێت، به‌ر له‌وه‌ی بگاته ناو خاكی سووریا.
به‌گوێره‌ی پلانی ئاده‌م، ئامانجی ئه‌وه‌یه بۆ مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ بگاته شاری مه‌ككه.
له لێدوانێكیشدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئاده‌م گوتی: ئه‌و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی عێراقه و ماوه‌ی 25 ساڵه له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌نگێك له‌ناخمدا هه‌بوو، ده‌یگوت: من ده‌توانم درێژایی ئه‌و رێگه‌یه له ماڵه‌كه‌مه‌وه تا مه‌ككه به‌پێ بڕم، نه‌متوانی فه‌رامۆشی بكه‌م، ئه‌و ده‌نگه له‌ناخمدا وه‌ك گڕكان وا بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌ی دوو مانگی خایاند و رێكخراوێكی به‌ریتانیش ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆی درێژ كردووه.
كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی مه‌تین ئۆلۆقۆچ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه گوێبیستی چیرۆكی ئاده‌م بوو، ئه‌ویش بڕیاریدا یاوه‌ریی بكات و گوتی: ماوه‌ی دوو رۆژه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه یارمه‌تی ئاده‌م ده‌دات.
محه‌مه‌د دیكمه‌ش، كه هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی توركه، گوتی: له گه‌شته‌كه‌یدا له ویلایه‌تی ته‌كیرداغ تا ئیستانبوڵ هاوكاری ئاده‌مم كردووه.
H.B