مه‌رجه‌عيه‌ت داواى پشتيوانيكردنى عه‌بادى ده‌كات
مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه له نه‌جه‌ف پشتيوانى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دووپاتكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه له نه‌جه‌ف پشتيوانى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق دووپاتكرده‌وه.
بريكارى مه‌رجه‌عييه‌ت، قاسم ئه‌سه‌دى رايگه‌ياند، پێويسته له سه‌روبه‌ندى پرۆسه‌ى رزگاركردنى فه‌لوجه‌دا، هه‌موو لايه‌نه‌كان ناكۆكييه‌كانيان به‌لاوه بنێن و پشتيوانى هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌دى له‌سه‌ر زارى مه‌رجه‌عييه‌ته‌وه داواشى له هه‌موو لايه‌نه‌كان كرد، ناكۆكييه‌كانى خۆيان له‌گه‌ڵ عه‌بادى به‌لاوه بنێن و ده‌ورى عه‌باد بده‌ن و پشتيوانى لێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لانيكه‌م له‌م دۆخه‌دا عێراق به‌ره‌و رزگاربوون له تيرۆر هه‌نگاو بنێت.