كه‌سايه‌تييه سوننيه‌كان له توركيا كۆده‌بنه‌وه
چه‌ند سايتێكى عێراقى بڵاويان كردووه‌ته‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرسى شه‌ڕى فه‌لوجه و مووسڵ تاوتوێكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا فه‌ره‌يدون سينيرلى ئوگلۆ، له ئه‌سته‌مبوڵ له‌گڵ هه‌ريه‌ك له تارق هاشمى و رافع عيساوى و ئوسامه نوجێفى كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كان و پرسى هه‌رێمێكى سوننى.
چه‌ند سايتێكى عێراقى بڵاويان كردووه‌ته‌وه، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرسى شه‌ڕى فه‌لوجه و مووسڵ تاوتوێكراوه.
سايته عێراقييه‌كان باسيان له‌وه‌شكردووه، ژه‌ند ژه‌نه‌راڵێكى سوپاى توركيا به‌شدارييان له راوێژه‌كاندا كردووه.
به‌رپرسانى شيعه له به‌غدا، كه‌سايه‌تييه سوننيه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به هاوكارى و پشتيوانى توركيا كار بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى سوننه‌نشين له عێراقدا ده‌كه‌ن.