مهسرور بارزانی زنجیرهیهك كۆبوونهوه لهگهڵ بهرپرسانی ئیمارات ئهنجامدهدات
به ئاڵای كوردستانهوه پێشوازی له سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان كرا.. پتهوكردنی ههماههنگی و پهیوهندییهكان كرۆكی دیدارهكانه

K24- ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن دكتۆر موغیر خهمیس خهیلی، وەزیری گهشهپێدانی ئهبوزهبی، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیاره ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نههیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نههیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆ لهبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکهن، لەگەڵ دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگهڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
کۆمپانیاکانی ئیمارات دەیانەوێت کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن و وەبەرھێنانی زیاتر بکەن، ژمارەی کۆمپانیاکانیشیان لە ھەرێمی کوردستان زیاتر بکەن.
تا ئێستا ئیمارات بە بەھای نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە سەر رووبەری 461 دۆنم وەبەرھێنانی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، كە چەندین پڕۆژەی ھاوبەشی كشتوكاڵی، بارزگانی، نیشتەجێبوون و گەشتیاری لەخۆ دەگرێت.
ئیماراتییەکان پڕۆژهی هاوبهشیی جیاوازیان له ههرێمی كوردستان ههیه، به شێوهیهك لە دھۆك بە بەھای 400 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی ھاوبەشی كشتوكاڵی، لە ھەولێر بە بەھای 5 ملیۆن و 600 ھەزار دۆلار پڕۆژەی بازرگانی و لە سلێمانیش پڕۆژەی ھاوبەشی گوندی كارگۆ بە بەھای 11 ملیۆن و 555 ھەزار دۆلار ھەیانە.
ھەروەھا لە ھەولێر كۆمانیاكانی ئیماراتی وەبەرھێنانی راستەوخۆیان لە بواری نیشتەجێ بوون لهسهر رووبەری 337 دۆنم زهوی ھەیانە، كە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئۆربێلا بە بەھای 142 ملیۆن و 865 ھەزار دۆلار و پڕۆژەی ئیعماری گەشیاری بە بەھای 2 ملیار و 384 ملیۆن دۆلار لەخۆدەگرێت.
هەروەها نزیکەی 15 گهوره کۆمپانیای ئیماراتی لە بوارە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیمارات و عێراقیش، ساڵانە دەگاتە سەرووی 15 ملیار دۆلار، بەشێکی ئەو بازرگانییەکەش کە دەگاتە سەرووی 2 ملیار دۆلار، لە هەرێمی کوردستانە.
میرنشینه یەكگرتووەكانی ئیمارات، وڵاتێك لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، كه پێشتر زۆربەی هەرە زۆری خاكەكەی بیابانی وشك و بێ كەڵك بوو، بەڵام ئێستا پێشكەوتن، گەشانەوە و بووژانەوەیەكی سهرنجڕاكێشی بەخۆیهوە بینیوە. ئیمارات نموونەیەكی زیندووی سوودوەرگرتن لە كات و سەرچاوەی مرۆیی و داهاتی وڵات بۆ گەشانەوە، پێشڤەچوون و گەیشتن بە لووتكەیە.
هەرێمی کوردستان كە پەیوەندییەکی دۆستانەی مێژوویی لەگەڵ ئیمارات ھەیە، بەم جۆرە ھەنگاوانەی دەتوانێت زیاتر سوود لە ئەزموونی ئەم وڵاتە پێشكەوتووە وەربگرێت.
H.B