له ده‌ستپێكی یۆرۆی 2016، توركیا لێدانێكی خراپی به‌ركه‌وت
كه‌مێك پێش ئێستا، له یه‌كه‌مین یارییاندا له یۆرۆی 2016، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی توركیا و كرواتیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی كرواتیا كۆتایی هات.
له خوله‌كی 41ـی گێمی یه‌كه‌م، لوكا مودریچ، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به گۆڵێك پێشخست و یارییه‌كه‌یش به درێژایی هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و ئه‌نجامه‌كه به‌سوودی كرواتیا شكایه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌م شكسته‌ی كه‌وته بارودۆخێكی دژواره‌وه، چونكه یاریی داهاتووی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی له رۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌بێت، دۆڕانی له‌م یارییه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا، توركیا، كرواتیا و چیك كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا.