په‌رله‌مان داوایه‌كی یەکێتیی مامۆستایانی تاوتوێكرد
"بڕیار درا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی باج بۆ رێکخستن و یەکخستن و دادپەروەری لە کۆکردنەوەی باج لە هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه"

K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ له رێگه‌ی لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورییه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری، به ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و راوێژکارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان به وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه، ئەوانه‌ی دیكه‌ش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران، به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، نووسراوێكی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانی سەبارەت بە خانەنشین و بەرزکردنەوەی پلەیان خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه، بۆ رێکخستن و ئامادەکردنی پلان و كارى داهاتووی لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی، بڕیار درا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی باج بۆ رێکخستن و یەکخستنی و دادپەروەری لە کۆکردنەوەی باج لە هەرێمی کوردستان كۆببنه‌وه"
