کونسوڵی کۆریای باشوور بە گۆرانییەک ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات

کونسوڵی گشتی کۆریا گۆرانی "شانشینی شین"ـی بڵاوکردەوە

چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریا
چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریا

K24 - هەولێر:

چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریا، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان، بە گۆرانییەكی کوردی ماڵئاوایی دەکات.

چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور، لەرێی کوردستان24ـەوە گۆرانییە کوردیەکەی بڵاودەکردەوە.

گۆرانیەکە بە گشتی باس لە ژیانی ئاوارەکان دەکات و بەتایبەتیش منداڵانی نێو کامپەکان، لە کۆتایی ڤیدیۆ ژێرنووسکراوەکەدا، کۆمەڵێک وێنەی کونسوڵی گشتی کۆریا دەردەکەون، کە چالاکیەکانی کونسوڵی گشتی و هاوکاریەکانی کۆریای باشوور بۆ ئاوارەکان پیشان دەدەن.

کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دوێنێ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی  سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

کونسوڵی گشتی لە سەردانەکەیدا، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.

H.H