بۆ له‌مه‌ودوا میدیاكان ناتوانن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له سه‌نگه‌ره‌كان رۆماڵ بكه‌ن
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: پێشتر به‌هۆی رۆماڵی راسته‌وخۆی میدیاكان له سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگ گرفتی زۆرمان بۆ دروست بووه

K24- هه‌ولێر:
عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و شانه‌یه كه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، گوتی: له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگیان ئاماده كردووه.
عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و پڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و تیمه‌كانی دیكه‌ی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێ كردووه، تا له‌كۆتایی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پڕۆژه‌كه‌یان به‌ناوی "ستراتیژیه‌تی میدیا و هۆشیاری وزاره‌تی پێشمه‌رگه" بۆ مه‌ودایه‌كی درێژ رابگه‌یه‌نن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه كرد، ئه‌ویش بریتییه له راگه‌یاندنی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌ركی ئه‌و شانه‌یه بریتییه له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لیواكان، بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنان، كۆلیژه‌كانی سه‌ربازی و ته‌واوی یه‌كه و هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌ركی ئه‌و شانه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ میدیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌شێوازێكی نوێ رێكده‌خات، به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه میدیا له زانیارییه‌كان بێبه‌ش نه‌كه‌ن. هاوكات ئه‌ركێكی دیكه‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی و شانه میدیای ئه‌منیی هاوپه‌یمانان.
گوتیشی: ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه رێكخستنی كاری شانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیا و میدیای ئه‌منی ماڵپه‌ڕه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌مه‌به‌ستی كاركردن به یه‌كگرتوویی بۆ یه‌كخستنی تواناكانیان له‌پێناو دژایه‌تیكردنی بیری توندڕه‌وی و هه‌واڵه‌كانیان بكرێن به هه‌واڵی ئه‌منی و ژێده‌ری ته‌واو بۆ زانیارییه میدیاییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م ههنداوهی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازیانهدایه، كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه و گوتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه میدیا بێ زانیاری نه‌كه‌ین، به‌ڵام نامانه‌وێت میدیا به په‌رته‌وازه‌یی بێته ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها نامانه‌وێت به‌بێ وه‌رگرتنی فه‌رمانی مۆڵه‌تپێدان، فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان هه‌واڵ و زانیاری به میدیا بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵه میدیاییانه‌ش كرد، كه پێشتر له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه میدیاكان له‌و شوێنانه په‌خشی راسته‌وخۆیان كردووه، كه پێویست نه‌بوو ئه‌و كاره بكه‌ن، چونكه له‌و حاڵه‌تانه‌دا، كاتێك له‌گه‌ڵ دوژمن له رووبهڕووبوونهوهدان، ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له قازانجی دوژماندایه، كه ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست ده‌كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میدیا به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه خۆی ده‌یه‌وێت، بۆیه ئێمه نامانه‌وێت له‌مڕۆ به‌دواوه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و زانیارییانه بڵاوبكه‌ینه‌وه، كه خۆمان ده‌مانه‌وێت، بۆیه جیاوازییه‌كه له نێوان ئێمه و ئه‌واندا زۆره.
H.B