رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بەرز دەبێتەوە
بە هەمان ماوەی ساڵی پێشخۆی بە رێژەی 5.3% بەرزبووەتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بە رێژەی 0.3% لەسەر ئاستی مانگانە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشخۆی بە رێژەی 5.3% بەرزبووەتەوە.
دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بە رێژەی 0.3% بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی پێشخۆی بەرزبووەتەوە، روونیشی کردەوە بەراورد بە هەمان مانگ لە 2020 بە رێژەی 5.3% بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دەستکەوتنی ئەو رێژەیە چاودێری گۆڕانی نرخی زیاتر لە 333 کاڵایان لەسەرجەم پارێزگاکان کردووە کە %88ـی کۆی پێداویستی خێزانی عێراقی پێکدەهێنن.