وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چەند پۆستێک رادەگەیەنێت

"زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاترە"

خوێندنی بالا
خوێندنی بالا

K24 - هەولێر:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (15) پۆست له‌ زانكۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک رادەگەیەنێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا 15 پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلتەکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تاکو ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

پۆستەکان:

1. هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان

2. هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆکاروبارێن زانستی وخواندنا بلند

3. هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى

4. راگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى

5. راگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک

6. راگرێ کولیژا تەکنیکی ئاکرێ

7. راگری پەیمانگەها تەکنیکی ئاکرێ

 8. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی بەردەرەش

9. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک

10. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان

11. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی

12. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ

13. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال

14. راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک

15. بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەکان بۆ پۆستى هاریکارێ سەرۆک زانکۆ و راگرێ کۆلیژ وبەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە:

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ پۆستى راگرێ پەیمانگەها:

1. بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت بەپلەی مامۆستا.

2. خزمەتی زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى:

1. ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگە بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.

2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە  کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (3ـی شوباتی 2022) رۆژی پێنجشەممە دەبێت.

3. پێویستە لە پوختەى راژەدا خزمەتی زانکۆیی بنوسرێت و پەسەندکراوى سەرۆکایەتی زانکۆ بێت.

4. هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت، لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ(c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و رەوانى بکات.

بەستەری ناردنی زانیاریەکان