لەبارەی لێدانی گۆرانی لە مزگەوتی گەورەی کۆیە روونکردنەوە دەدرێت

"ئەو بابەتە بە دەستی ئەنقەست نەبووە"

مزگەوتی گەورەی کۆیە
مزگەوتی گەورەی کۆیە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی (28ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022) لە مزگەوتی گەورەی شاری کۆیە، دوای قورئان خوێندن لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە گۆرانیەکی عەرەبی پەخشکراوە و دواتر بەرپرسی یەکێتی زانایانی ئایینی کۆیە روونکردنەوەیەکی لەبارەوە بڵاوکردەوە.

مەلا جەمال، ئیمام و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی کۆیە و بەرپرسی یەکێیی زانایانی ئایینی کۆیە لەبارەی پەخشکردنی گۆرانی عەرەبی لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە گوتی: ئامێری پەخشی مزگەوتەکەمان کە قورئانمان لێیەوە پەخش کردووە گرفتی تەکنیکی ھەبووە و سەحبی ئامێرەکە لە ئۆتۆمبێل و رادیۆکانی نزیک مزگەوت گۆرانیەکەی وەرگرتووە و پەخشی کردۆتەوە.

بەرپرسی یەکێیی زانایانی ئایینی کۆیە گوتیشی "هەڵەیەکی تەکنیکی لە میمۆری ئامێرەکەدا هەبووە و ئەو بابەتە بە دەستی ئەنقەست نەبووە".

H.H