هاتووچۆی سلێمانی دوو رێگای داخست
"بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن"
K24 - هەولێر:
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سلێمانی هەردوو رێگای چوونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ بەربەست دەکات.
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری داخستنی ئەو دوو رێگایە لە پێناو سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکرێت لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و ئەو رێگایانە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێری کردن تیایاندا.