بچووكترین ملیاردێری جیهان كێیه؟
به وێنه.. خاوه‌نی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و كۆشك و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، بچووكترین ملیاردێری جیهان، كه خاوه‌نی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و كۆشك و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه، ناوی "محه‌مه‌د ئاوال مسته‌فا"یه، كه به "مۆمفا سینیه‌ر" ناسراوه.
ئه‌و منداڵه نه‌یجیرییه، ته‌مه‌نی (9) ساڵه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و نوێیه، جگه له كۆشكه‌كانی، كه یه‌كه‌م كۆشك له ته‌مه‌نی (6) ساڵییه‌وه باوكی به دیاری پێیداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی خۆی گه‌شت ده‌كات.
مۆمفا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، كه زیاتر له 32 هه‌زار بینه‌ری هه‌یه، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له یه‌كێك وێنه‌كان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی "بینتلی فلاینگ" دانیشتووه، كه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن باوكیه‌وه وه‌ك دیاری وه‌ریگرتووه.
View this post on Instagram
له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا كه هه‌ر له ئینستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ سووری "لامبۆگینی" وه‌ستا و له پۆسته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "رۆژی له‌دایكبوونم پیرۆز بێت".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی، محه‌مه‌د كوڕی "ئیسماعیل مسته‌فا"یه، كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی نه‌یجیرییه، ئه‌ویش له ئینستاگرام نازناوی "مۆمفا"ی بۆخۆی داناوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئیسماعیل مسته‌فا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "مۆمفا بۆریا دی چینگ"ـه، به‌ڵام به شووشتنه‌وه‌ی 10 ملیۆن پاوه‌ن تۆمه‌تبار كراوه.
View this post on Instagram