کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و بارانبارین کاریگەری بەردەوام دەبێت، سبەی لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە زۆربەی ناوچەکاندا لە پێش نیوەرۆ کاریگەریەکەی نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.