به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه رووتهكانى خۆى كوشت
كچه هه‌رزه‌كارێكى ئه‌مريكايى به‌رگه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى رووتى خۆى نه‌گرت، كه له لايه‌ن هاوڕێيه‌كييه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه و كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێنا.
K24 – هه‌ولێر:
كچه هه‌رزه‌كارێكى ئه‌مريكايى به‌رگه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى رووتى خۆى نه‌گرت، كه له لايه‌ن هاوڕێيه‌كييه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه و كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێنا.
رۆژنامه‌ى ميرۆرى بريتانى بڵاويكرده‌وه، توڤانا هولتونى 15 ساڵ، به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك و سناپچاته‌وه كۆتايى به ژيانى خۆى هێناوه. خێزانه‌كه‌ى ئه‌م راستييه‌يان نهزانيبوو، تا ئه‌و كاته‌ى وێنه‌كانيان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بينى.
هاوڕێكانى ئه‌و كچه له گه‌رماودا چه‌ند وێنه و گرته‌يه‌كى كچهكهيان تۆمار كردبوو، دواتر له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويان كردبوويه‌وه.
زۆرێك له هاوڕێكانى قسه‌يان له‌سه‌ر ئه‌و ديمه‌نانه كردبوو، ئه‌وه‌ش هولتونى ناچار كردووه ده‌مانچه له جانتاى باوكيدا ده‌ربهێنێت و كۆتايى به ژيانى خۆى بهێنێت.
دايك و باوكى باسيان له‌وه كردووه، رووناكى گهرماوهكهيان خامۆش بووه و كاتێك چوونه‌ته ژووره‌وه ده‌بينن خوێن له‌به‌ر كچهكهيان ده‌ڕوات و هه‌رچه‌ند هه‌وڵيانداوه به په‌ستان خستنه سه‌ر سينگى ژيانى رزگار بكه‌ن، به‌ڵام سوودى نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده دايك و باوكى هولتون داوا ده‌كه‌ن، سزاى ئه‌و كه‌سه بدرێت كه وێنه‌ى كچهكهيانى گرتووه و بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆليس رايگه‌ياندووه، ناكرێت لۆمه‌ى كه‌س بكرێت، ده‌شێت به‌ر له وێنه‌گرتنى، توڤانا هولتون خۆى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر وێنه‌گرتنه‌كه‌ى دابێت.