وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
كێرڤی تووشبوون به‌راورد به چاكبوونه‌وه رووی له داكشان كرد

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و 592 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6 هه‌زار و 693 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی 717 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (703)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
