بە وێنە.. ئەو ئەڤەلۆنە ببینە کە پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەردا گرت

ئەڤەلۆنێك کە تابلۆی پشتەوەی بە قوڕ داپۆشرابوو دەستی بەسەردا گیرا

ئۆتۆمبێلی گومانلێکراو لە جۆری (تۆیۆتا - ئەڤەلۆن) رەنگی سپی
ئۆتۆمبێلی گومانلێکراو لە جۆری (تۆیۆتا - ئەڤەلۆن) رەنگی سپی

K24 - هەولێر:

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو کە تابلۆکانی شاردبووەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لەناو بازاڕی گەورە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو لە جۆری (تۆیۆتا - ئەڤەلۆن) رەنگی سپیدا گرتووە، کە تابلۆی پشتەوەی بە قوڕ داپۆشراوە و تابلۆی پێشەوەشی لێکرابووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئۆتۆمبێلەکە و شوفێرەکەی بە ناوی (ئ. ج. ب)، کە دوو ژمارەی کاتیش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ھەبووە و جامەکانیشی تەواو رەش کردبوو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کران.

ئۆتۆمبێلی گومانلێکراو لە جۆری (تۆیۆتا - ئەڤەلۆن) رەنگی سپی
ئۆتۆمبێلی گومانلێکراو لە جۆری (تۆیۆتا - ئەڤەلۆن) رەنگی سپی