پیاوێکی ئەمەریکی: خودا پێی وتم سەری بایدن بپەڕێنم
بەهۆی هەڕەشەکردن لە سەرۆکی ئەمەریکا دەستگیرکرا
K24 - هەولێر:
پیاوێك لە ویلایەتی کانساس بانگشەی ئەوەی کردووە کە خودا پێی گوتووە سەری جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بپەڕێنێت، دوای بەنگەشەکەشی دەستگیرکرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "نیویۆرک پۆست"، پیاوێك لە ویلایەتی کانساس بەناوی "سکۆت مێریمان" بانگەشەی ئەوەی کردووە کە خودا پێی گوتووە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لەناو ببات و پلانەکەشی لە پەیجەکەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.
سکۆت مێریمان، لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیوەتی "کاتێک دەچمە واشنتن، بەسەر پەرژینەکەدا باز دەدەم و جۆو بایدن دەبینم، پاشان سەری ئەو دەجالە دەپەڕێنم، نیگەران مەبن، ئەو مرۆڤ نییە، ئەو ئەهریمەنێکە و بە گولـلەیەک دەکەوێتە سەر زەوی".
بە گوێرەی پلانەکەی، "بەدوای پەیامبەری ساختەدا دەڕوات، ئەو پەیامبەرەی نۆکەری شەیتانە".
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارکێکی ئۆتۆمبێلدا لە شاری "هاگەرستاون" لە ویلایەتی ماریلاند، گفتوگۆی لەگەڵ ئەو پیاوەدا کردووە و لە قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە داوە کە دەیەوێت بچێتە پایتەخت بۆئەوەی "سەری مارەکە بپەڕێنێت، ئەو مارەی کە لە دڵی میللەتەکەیاندایە".
لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە جۆو بایدن، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و لەکاتی دەستگیرکردنیدا سێ گولـلە و دووربینێکی چاودێریکردنی پێبووە و دەستی بەسەردا گیروە.
H.H