بەڤیدیۆ.. لەسەر قەرزێکی کۆن هاووڵاتییەک دەکوژرێت

دوو کەس لەسەر تاوانەکە دەستگیر کراون

ساتی تاوانی کوشتنەکە
ساتی تاوانی کوشتنەکە

K24 - هەولێر:

لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، کەسێک بە دەمانچە تەقە لە کەسێكی دیکە دەکات و دەیکوژێت، دواتر بکوژەکە و هاوڕێیەکی کە هاوکاری کردووە، دەستگیر دەکرێن.  

بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغدا، گرتە ڤیدیۆی تاوانەکە و دانپێدانانی بکوژەکە و هاوڕێکەی بڵاوکردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆی دانپێدانەکەدا تاوانبارەکە دەڵێت "لە نێوان من و ئەو کەسەدا چەند ئیشێکی هاوبەش هەبوو، ئەو بڕێک پارەی منی لەلابوو، لە دانەوەی پارەکەی دواکەوت و کاتێک پەیوەندیم پێوە کرد و پێم وت پێویستم بە پارەکەیە، ئەو وتی پارەم پێم نییە تا بتدەمەوە".

لە درێژەی دانپێدانانەکەیدا گوتی "بە ماتۆڕ سکیلێک چوومە لای و کاتێك بینیم، گولـلەیەکم نا بە چاویەوە، کە بەهۆی ئەوەوە مرد، دواتر ماتۆرەکەم راست کردەوە و رۆیشتم".