سلێمانی.. به‌هۆی گازی سۆپاوه سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا
قوربانییه‌كان له دایكێك و دوو منداڵ پێكهاتوون
K24- سلێمانی:
له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی به‌هۆی گازی سۆپاوه سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا، كه له دایكێك و دوو منداڵ پێكهاتوون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه به كوردستان24ی راگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی، سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان دزه‌كردنی گازی سۆپای ماڵه‌كه‌یان بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌رمی هه‌رسێ قوربانییه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشگی دادی سلێمانی كراون، بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكاری مردنه‌كه‌یان دڵنیا ببنه‌وه.
H.B