ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
هەر شۆفێرێک ئەم کارە بکات، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەرا دەگیرێت
K24 -
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بەو کاسبکارانە بڵاوکردەوە کە لە قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود میوە و خۆراکای جۆراوجۆر دەفرۆشن.
بە گوێرەی ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی، لە سبەینێوە (٣١ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022) ھەر جۆرە سوارڕەوێک بە مەبەستی فرۆشتنی میوە یان هەر جۆرە خواردن و کاڵایەکی دیکە لە قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمێلەکەی پارک بکات و لە شەقامەکە بەربەست دروست دروست بکات، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەرا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت.
هاتوچۆی سلێمانی گوتیشی: پێویستە ھەمووان بزانن کە شەقامەکان موڵکی گشتین و بۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.