رێگەیەك بۆ دەرچوونی هاوڵاتیانی فەللوجە کرایەوە

دەتوانن لەم دەروازەیەوە فەللوجە جێ بھڵێن و لە بندەستی داعش رزگاریان بێت

K24 – ھەولێر

فەرماندەیەكی سوپای عێراق ئاشكرای كرد رێگەیەك  بۆ دەربازبوونی ھاوڵاتیانی سڤیل لە فەللوجە كراوەتەوە.

یەحیا عەبدول رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند:" یەکەم دەروازەی هاتنە دەرەوەی هاوڵاتیانی فەللوجە دەستەبەر کرا و هێزەکانییان ئەم رێگایە دەپارێزن".

عەبدول رەسول، وتی:" دوای کۆنتڕۆڵ کردنی رێگای یەکتربڕی سەلام لە باشووری رۆژئاوای شارەکە، ئەم دەروازەیە ئێستا پارێزراوە بۆ هاتنە دەرەوەی خەڵکی مەدەنی".

هاوکات، رێکخراوی هاوکاری نەرویجی ئەمەی پشتڕاست کردەوەو رایگەیاند:" هەزاران کەس لەم دەروازەوە دەربازییان بووە و هاوکاری سەرەتاییمان پێگەیاندوون".