کچێك لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا

لەکاتی نەشتەرگەری لابردنی چەوری ژێر چەناگە گیانی لەدەستداوە

مەریەم عەبدوڵا، ئەو کچە عێراقیەی لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا
مەریەم عەبدوڵا، ئەو کچە عێراقیەی لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر:

کچێکی عێراقی بەناوی "مەریەم عەبدوڵا"، لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری لابردنی چەوری گیانی لەدەستدا.

لە نەخۆشخانەیەکەی ئەهلی لە عێراق نەشتەرگەری جوانکاری "لابردنی چەوری" بۆ کچێک کراوە و بە گوێرەی قسەی خانەوەداکەی، لەکاتی نەشتەرگەریەکەدا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و نەبوونی ئامێری چالاککردنەوەی دڵ، گیانی لەدەستداوە.

خانەوادەکەی باسیان لەوەش کرد، بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە بە "بەنجی عام" بێهۆشکراوە، بەڵام کچەکەیان هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی وەک شەکرە و فشاری بەرزی خوێنی نەبووە.

خانەوادەکەی دەڵێن "بەهۆی نەبوونی ئامێری چالاککردنەوەی دڵ لەو نەخۆشخانەیەی کە نەشتەرگەریەکەی لێکراوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ئەوێ گیانی لەدەستداوە، دواتر تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

کاتێک خانەوادەکەی لە پزیشکی دادوەری پرسیاری هۆکاری مردنەکەیان کردووە، پێیان گوتوون "بەهۆی بوونی هەڵەیەک لە دانانی سیستمی ئۆکسیجینی نەخۆشەکە لەکاتی نەشتەرگەرەیدا، ئۆکسجینی لێبڕاوە و ئەوەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی".

خانەوادەکەی ئاماژەیان بەوەدا کە ترسی ئەوەیان هەیە ئەو پزیشکەی بەنجی کردووە، دەستکاری راپۆرتی پزیشکی دادوەری بکات.

لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئەمە دووەم رووداوی گیان لەدەستدانە لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری لە عێراق.

مەریەم عەبدوڵا، ئەو کچە عێراقیەی لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەستدا
ئیمان (25 ساڵ) بەغداد، یەکەم قوربانی نەشتەرگەری جوانکاری ئەمساڵ لە عێراق