په‌رله‌مانتارێك داوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌كات
په‌رله‌مانتارانی به ره‌گه‌ز تورك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات رێگه به ئه‌ردۆغان نه‌درێت سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، سه‌ڤیم داغدهلهن به رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیا بكات، پێویسته هاتنی بۆ ناو ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه بكرێت، كه ئه‌ردۆغانیش له‌ناو دایه.
له‌دوای په‌سندكردنی پرۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كراوه كه به وته‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره، وشه‌ی "فاحیشه‌ی ئه‌رمه‌نی" له ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆی به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها باس له كۆمێنتی دانیشتووێكی ئیستانبۆل له ئهوكانتهكه ده‌كات و ده‌ڵێت 100 هه‌زار یۆرۆ خه‌ڵات بۆ كوشتنی نووسیوه، كه بێ به‌ش نه‌بووه له هه‌ڕه‌شه‌ی توركه توندره‌وه‌كانی لایه‌نگری حكوومه‌تی توركیا له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركه‌كانی عوسمانی له میانه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی به جینۆساید ناساندووه كه كاردانه‌وه‌ی توند و هه‌ڕه‌شه ئامێزی به‌رپرسانی تورك به‌دوای خۆیدا هێناوه.