بە ڤیدیۆ.. بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیتیان دزی بوو
ئەو کەسانەی ژمارەیەکی زۆری سپلیتیان دزی بوو دەستگیرکران
K24 - هەولێر:
پۆلیسی دهۆک سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی سپلێت و ئامێری ساردکەرەوەی کۆمپانیایەك دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ 31ی کانوونی دووەم/یەنایری 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک گرتە ڤیدیۆی ئەو سێ کەسەی بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارن بە دزینی سپلێت و ئامێری ساردکەرەوەی کۆمپانیایەك و راشیگەیاند، بەهای کەل و پەل و ئامێرە دزراوەکان دەگاتە 600 ملیۆن دینار.