ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار رەوانەی پەرلەمان کرا
26 كاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پەسند کران

K24 – هەولێر
دەستەی لێپێچینەوە و دادپەروەری، وردبینی بۆ كاندیدانی سەرۆک کۆمار کرد و 26 بەربژێر پەسند کران.
ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، دەستەی لێپێچینەوە و دادپەروەری، وردبینی بۆ كاندیدانی سەرۆک کۆمار کرد و ئاشکرای کرد، 26 كاندید بۆ ئەو پۆستە پەسند کران.
راشیگەیاند: "لیستی ناو كاندیدهكان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا".
بڕیاریشە ئەمڕۆ ناوی ئەو 26 کەسە ئاشکرا بکرێت کە كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
پێشتر ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە راگهیهندراوێكدا رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیار کردبوو، کە لە 7/2/2022 سهرۆك كۆماری عێراق لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.