دوای دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە
هەوڵی یەکخستنەوەی نێو ماڵی شیعە دەدرێت

K24 - هەولێر
لەژێر رۆشنایی دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە.
چەند سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق ئاشکرایان کرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، شاندێکی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەوتی سەدر، هەردوو هاوپەیمانی سیادە، لەگەڵ لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە بەغدا کۆببنەوە.
ئەم هەنگاوەش وەک هەوڵێکە بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی شیعە و کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی، لەژێر رۆشنایی دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی.
دوێنێ 30/1/2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا دەستپێشخەری بۆ نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خستەڕوو. بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی لە نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە موقتەدا سه‌در له تویته‌كه‌یدا رایگڤەیاند "پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌کەین و خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانین".
لە دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە کراوە: " لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن".
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی سیاده‌ی سوننه کە ئامادەی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی و موقتەدا سەدر بوو، ستایشی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیی كرد و دووپاتیكرده‌وه: زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كاته سه‌خته‌كان له هه‌ولێری خێر و له سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، خه‌میس خه‌نجه‌ر نووسیویه‌تی: "زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كاته سه‌خته‌كان له هه‌ولێری خێر و له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن و له ساڵی 2010ـش وڵاتی له قه‌یرانێكی سیاسیی خنكێنه‌ر رزگاركرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه".