له فه‌لوجه، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی بیانیی داعش له ئارادایه
چه‌كداره عێراقییه‌كانی ناو داعش شاره‌كه به‌جێ دێلن
K24 – هه‌ولێر
شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له گه‌ره‌كی نزال له‌ناو فه‌لوجه روویدا، كه چه‌كداره عێراقییه‌كانی ناو داعش بۆ شوێنه‌كانی تر هه‌ڵدێن و چه‌كداره بیانییه‌كان به سه‌ختی به‌ره‌نگاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌بنه‌وه.
گه‌ره‌كی نزال به گه‌وره‌ترین گه‌ره‌كی فه‌لوجه ئه‌ژمار ده‌كرێت و له پشت گه‌ره‌كی شه‌هیدانه له باشووری شاره‌كه. به پێی ئاماری سوپای عێراق له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌ره‌كی شه‌هیدان، 42 چه‌كداری داعش كوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو و سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش له‌ناوبران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه ته‌نیا ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ماوه و هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه دووری ده‌یان كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری شار.
له لایه‌كی تره‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه، هیزه عێراقییه‌كان باس له دابینكردنی رێڕه‌وێكی ئه‌منی بۆ ده‌رچوونی هاوڵاتیان له ناو شار ده‌كه‌ن كه بوونیان به به‌ربه‌ستێكی به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا هه‌ژماركراوه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كار ده‌هێنرێن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به سه‌نته‌ری شاره‌كه، ده‌نگۆی ڕاكردنی چه‌كداره عێراقییه‌كانی داعش بڵاو بووه، كه ته‌نیا چه‌كداره بیانییه‌كان به‌رامبه‌ر هێزه عێراقییه‌كان وه‌ستاون و به توندی به‌ره‌نگاری سوپای عێراق بوونه.
كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسانی ئه‌منی سه‌باره‌ت به فه‌لوجه
له لایه‌كی تره‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی فه‌لوجه له‌گه‌ڵ خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری، محه‌مه‌د سالم غه‌بان وه‌زیری ناوخۆ، فالح فه‌یاز راوێژی ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی كۆبووه. له كۆبوونه‌وه‌دا باس له پێویستی پاراستنی یه‌كریزی و دووركه‌تنه‌وه له ناكۆكیی تایفی كراوه كه به‌وته‌ی عه‌بادی به‌رده‌وامبوونی ناكۆكی كاریگه‌ریی خراپ بۆ سه‌ر مۆراڵی هێزه عیراقییه‌كان هه‌یه