شاجوانی ئەمەریکا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە تەمەنی 30 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چێسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019
چێسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019

K24 - هەولێر:

چێسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019 لە باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "نیویۆرک پۆست"، چێسلی کریست (30 ساڵ) شاجوانی ئەمەریکا 2019، دوێنێ بەیانی لە باڵەخانەیەکی 60 نهۆمیەوە لە نیویۆرک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوە بەردەوامە و خانەوادەکەی لەبارەی کچەکەیانەوە گووتیان "چێسلی کەسێكی خۆشەویست بوو، خزمەتی هەمووانی دەکرد، چ لە ڕێگەی کارەکەیەوە وەک پارێزەرێک کە بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەجەنگا، یان وەک شاجوانی ئەمەریکا کە بەشداری بۆنە و چالاکیە خێرخوازیەکانی دەکرد".

چێسلی کریست، شواجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019
چێسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019

H.H