پۆلیسی بەغدا کەسێك بەتۆمەتی دزینی 35 ملیۆن دینار دەستگیر دەکات
پارەکەی لە ماڵی هاووڵاتییەك دزیوە
K24 - هەولێر:
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا کەسێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوو بە دزینی 35 ملیۆن دینار لە ماڵی هاووڵاتییەك.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە ئەبو غرێب کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدایە، بە تۆمەتی دزینی 35 ملیۆن دینار لە ماڵی هاووڵاتییەك کەسێکیان دەستگیرکرد.
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەدا کە رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەو تۆمەتبارە گیراوەتەبەر.
مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە بە فەرمانی دادوەر 13 کەسی دیکەیان بە تۆمەتی جیاواز دادوەر دەسگیرکرد.