کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
K24 – ھەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی، پێشبینى دەکرێت ئەمرۆ سێشەممە (1ـی شوباتی 2022) ئاسمانى هەرێم بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور بێت، هەروەها
- پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە
- خێرای با لە سەر خۆ دەبێت (5-10)کلم/ک
- مەودای بینینن (9-10)کلم دەبێت
پێشبینیەکان بۆ سبەى ڕۆژى چوارشەممە (2ـی شوباتی 2022):
- ئاسمانى هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور
- پلەکانى گەرما 1 پلە بەزردەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشوو
- خێرایی با لە سەر خۆ دەبێت (5-10)کلم/ک
- مەودای بینین (9-10)کلم/ک
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێرى ڕابردووى هەرێمی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرە بووە:
- كهلار 9.4 ملم
- مهيدان 6.0 ملم
- كفرى 18.6 ملم
- خوورماتوو 8.9 ملم
- خانقين 12.4 ملم
- ياخ سهمهر 0.8 ملم
- سهيد صادق 0.3 ملم
- دهربهديخان 3.0 ملم
- ههڵهبجه 1.6 ملم
- ههڵشۆ 2.2 ملم