ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عێراق دوو مه‌رج بۆ گه‌شتكردنی كه‌سانی ته‌مه‌ن 10 ساڵی و 12 ساڵی دیاری ده‌كات
مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌و دوو ته‌مه‌نه جیاوازن
K24- هه‌ولێر:
له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی له عێراق كراوه و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی دوو مه‌رج بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه دیاری ده‌كات، كه ته‌مه‌نیان له 10 به‌ره‌و سه‌ره‌وه و 12 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ن.
به‌گوێره‌ی گشتاندنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی، "پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 12 ساڵیدایه، رێگه‌ی گه‌شتكردنیان پێ نادرێت، ئه‌گه‌ر كارتی ڤاكسینیان له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان سه‌رووی 10 ساڵییه، پێویسته پشكنینی "PCR"ـیان بۆ بكرێت، ئینجا رێگه‌ی گه‌شتكردنیان پێ ده‌درێت".
H.B