ئاری هه‌رسین: خه‌تای به‌رهه‌م ساڵحه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه
"سه‌رۆك بارزانی جامه ژه‌هریش له پێناو یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌خواته‌وه"

K24 - هەولێر:
بۆ پرسی سه‌رۆك كۆمار، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشیار زێباری كاندید كردووه، زۆرینه‌ی پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر زێباری كۆكن و یه‌كێتی به كاندیدی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كه‌یه.
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هاته پێشه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه خۆشت ئاماده‌كردووه بۆ سوپرایز و گۆڕانكاری سه‌یر له‌ناو ده‌ستووردا.
ئاری هه‌رسین راشیگه‌یاند، مادده‌ی 140 مادده‌یه‌ك نییه كێشه دروست بكات، به‌ڵكو كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی رابردوو شتێك نه‌كرابێت، خه‌تای به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه، كه تا ئێستا ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دره‌نگ هاتن له ده‌رگای پارتیاندا و كاته‌كه به‌سه‌رچووبوو، بۆچوون و بڕیاره‌كان له‌ناو یه‌كێتی زۆر بوونه، ئه‌و گله‌ییانه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات، ناحه‌قییه.
ئاری هه‌رسین، روونیكرده‌وه، ئه‌و لایه‌نه‌ی فاكته‌ری سه‌قامگیری و یه‌كریزییه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه پارتی و سه‌رۆك بارزانییه، به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك بارزانی په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی شیعه و ته‌واوی عێراق رێكده‌خرێته‌وه. ده‌شڵێت: " 7ـی مانگ كۆبوونه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی پێویست بێت سه‌رۆك بارزانی ده‌یكات، جامه ژه‌هریش بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌یخواته‌وه كه یه‌كڕیزییه".