به‌سره.. روفاتی 629 سه‌ربازی عێراقی دۆزرانه‌وه
"به هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی ئه‌و جه‌نگه"

K24 - هەولێر:
مانگی سووری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، روفاتی 629 سه‌ربازی عێراقی دۆزرانه‌وه، كه له جه‌نگی (ئێران - عێراق) به ونبوو ناویان تۆمار كراوه.
مانگی سووری عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، روفاتی 629 سه‌ربازی عێراقی له گۆڕستانێك دۆزرانه‌وه، كه له دۆسییه‌كانی جه‌نگی (عێراق - ئێران) به ونبوو تۆماركراون، داواش له كه‌سوكاریان ده‌كرێت سه‌ردان بكه‌ن و ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
مانگی سووری عێراقی روونیكرده‌وه، روفاته‌كان له گۆڕستانی حه‌سه‌ن به‌سڕی له قه‌زای زوبێری سه‌ر به پارێزگای به‌سره دۆزرانه‌وه.
مانگی سوور باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 33 ساڵ جه‌نگی ئێران – عێراق، هێشتا ته‌رمی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه كه ناویان به ونبوو له‌و جه‌نگه تۆمار كراوه.
جه‌نگی عێراق – ئێران له ساڵی 1980 تا 1988 به‌رده‌وام بوو، كه به درێژترین جه‌نگی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت، به هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی ئه‌و جه‌نگه.