لە سلێمانی نرخى موه‌لیده‌ى ئەهلی دیاری کرا
نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەکان لە سلێمانی بەمجۆرە دەبێت
K24 - هەولێر:
نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لە شاری سلێمانی لەمانگی رابردوودا له نێوان 15.000 هه‌زار بۆ 16.500 دینار دەبێت، هاوكات خشته‌ی كاركردنى موه‌لیده به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردوو ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (2ـی شوباتی 2022)، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (کانوونی دووەمی 2022) له نێوان 15000 دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت.
مانگى رابردوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردوه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەیان بەوەشدا، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ره‌كه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.
سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 به‌یانى تا 8.00ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.